به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی نائاسایی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠١١/٣/١٧)

Feb 4, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی ‏كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٧)ی نائاسایی خولی سێیەمی ‏هەڵبژاردن لە كات (٣:١٠)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە (٢٠١١/٣/١٧) بەم شێوەیە بێت :

‏١-  بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی راپۆرتی لیژنەی تایبەت، كە بەپێی بڕگە (١٧)ی بڕیاری ‏پەرلەمان، ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ پێكهێنراوە، بۆ بەدواداچوون و گوێ گرتن لە داخوازییەكانی خۆپیشاندەران.‏
‏٢- گفتوگۆ كردنی باری كەركووك و شوێنە كوردستانیە دابڕاوە كێشە لەسەرەكان.

‏محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق