بەرنامەی کار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٥)ی نائاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (٦)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی (٢٠١١/٣/٨) بەم شێوەیە بێت:
1 - بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی راپۆرتی لیژنەی تایبەت، كە بەپێی بڕگە (17)ی بڕیاری پەرلەمان، ژمارە (1)ی ساڵی 2011 پێكهێنراوە، بۆ بەدواداچوون و گوێ گرتن لە داخوازییەكانی خۆپیشاندەران.
2- گفتوگۆ كردنی باری كەركووك و شوێنە كوردستانیە دابڕاوە كێشە لەسەرەكان.