بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢)ی نائاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (٢)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی هەینی رێكەوتی (٢٠١١/٣/٤) بەم شێوەیە بێت:
١- خستنەڕووی داخوازییەكانی خۆپیشاندەران لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی راپۆرتی لیژنەی تایبەت، كە بەپێی بڕگە (١٧)ی بڕیاری پەرلەمان، ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ پێكهێنراوە، بۆ بەدواداچوون و گوێ گرتن لە داخوازییەكانی خۆپیشاندەران.
٣- گفتوگۆ كردنی باری كەركووك و شوێنە كوردستانیە دابڕاوە كێشە لەسەرەكان.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق