بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕەوی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستان - عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٦)ی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی (٢٠١١/٤/١٢) دا بەم شێوەیە بێت:
١- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای پشتگیریی دارایی بۆ حزب و قەوارە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دەستەی نەزاهەی گشتی لە هەرێمی كوردستان.
٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای قەدەغە كردنی رێكخستنە حزبیەكان لەناو ریزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی گشتیدا.
فرست احمد عبدالله د. ارسلان بایز اسماعیل محمد قادر عبدالله(د.كمال كەركووكی)
سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق