به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٢)ی ئاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١٠/١٢/٢٩)

Jan 27, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٠/١٢/٢٩) ‏دا بەم شێوەیە بێت:‏

‏١ـ بەردەوامبوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای پێشینەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٢ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان. ‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق