به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢٠)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٠/١٢/٢٧)

Jan 27, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢٠)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٠/١٢/٢٧)‏دا بەم شێوەیە بێت:‏

١ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٢ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای وانەبێژی مامۆستایان لە قۆناغەكانی بنەڕەتی لە هەرێمی ‏كوردستان.‏
‏٣ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای پشتگیری دارایی حزب و قەوارە سیاسیەكان لە هەرێمی ‏كوردستان.‏
‏٤ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای بووژاندنەوەی پێشخستنی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٥ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای كاروباری شارستانی ژمارە (٦٥) لە ساڵی ١٩٧٢ی هەمواركراو لە ‏هەرێمی كوردستان. ‏
‏٦ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای پێشینەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٧ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان. ‏
‏٨ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای چاككردنی مووچەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لە هەرێمی ‏كوردستان.‏
‏٩ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای بەخاوەن كردنی خانووە بێ تۆمارەكان لە هەرێمی كوردستان.‏
‏١٠ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای دەستەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان.‏

 

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق