بەرنامەی کار
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٩)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٠/١٢/٢٢) دا بەم شێوەیە بێت:
١- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی خشتەی بودجەی تەواوكاری پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم بۆ ساڵی٢٠١٠.
٢ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی لە هەرێمی كوردستان.
٣ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای وانەبێژی مامۆستایان لە قۆناغەكانی بنەڕەتی لە هەرێمی كوردستان.
٤ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای پشتگیری دارایی حزب و قەوارە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان.
٥ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای بووژاندنەوەی پێشخستنی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان.
٦ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای كاروباری شارستانی ژمارە (٦٥) لە ساڵی ١٩٧٢ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان.
٧ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای پێشینەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان.
٨ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان.
٩ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای چاككردنی مووچەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان.
١٠ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای بەخاوەن كردنی خانووە بێ تۆمارەكان لە هەرێمی كوردستان.
١١ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای دەستەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق