بەرنامەی کار
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٨)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٠/١٢/٦)دا بەم شێوەیە بێت:
١- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پرۆژەی خشتەی بودجەی تەواوكاری پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم بۆ ساڵی٢٠١٠ .
٢ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی لە هەرێمی كوردستان.
٣ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای وانەبێژی مامۆستایان لە قۆناغەكانی بنەڕەتی لە هەرێمی كوردستان.
٤ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای پشتگیری دارایی حزب و قەوارە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان.
٥ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای بووژاندنەوەی پێشخستنی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان.
٦ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای كاروباری شارستانی ژمارە (٦٥) لە ساڵی ١٩٧٢ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان.
٧ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای پێشینەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان.
٨ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان.
٩ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای چاككردنی مووچەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان.
١٠ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای بەخاوەن كردنی خانووە بێ تۆمارەكان لە هەرێمی كوردستان.
١١ـ خستنەڕوو وگفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای دەستەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق