بەرنامەی کار
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٥)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (٤)ی پاش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٠/١١/٢٣)دا بەم شێوەیە بێت:
١- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای زانكۆ تایبەتیەكان لە هەرێمی كوردستان.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای قەرەبووكردنەوەی ڕاگیراوانی بێ پاساوی یاسایی لە هەرێمی كوردستان - عێراق.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق