به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١٠/١١/٩)

Jan 27, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٣)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٠/١١/٩)‏دا بەم شێوەیە بێت:‏

‏ ١ـ بەردەوام بوون لەسەر خستنە ڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی شارەوانی  و گەشتوگوزار لە ‏هەرێمی كوردستان.‏
‏٢ـ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسایی دەرماڵەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی.‏
‏٣ـ خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەرێمی كودرستان.‏
‏٤ـ خستنەڕوو گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای زانكۆ تایبەتیەكان لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٥ـ خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای قەرەبوو كردنەوەی ڕاگیراوانی بێ‌ پاساوی یاسایی لە هەرێمی ‏كوردستان ـ عیراق.‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق