به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٢)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٠/١١/٨)

Jan 27, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٠/١١/٨) ‏دا بەم شێوەیە بێت:‏

‏١- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای قەرەبووكردنەوەی ڕاگیراوانی بێ پاساوی یاسایی لە هەرێمی ‏كوردستان - عێراق.‏
‏٢- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری بڕیاری چۆڵكردن و تەسلیم كردنەوەی ئەو بینایانەی موڵكی گشتین بە ‏حكومەت.‏
‏٣- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای بودجەی تەواوكاری پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی ٢٠١٠.‏
‏٤- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هاوكاری بۆ ئافرەتانی بێ هاوسەر لە هەرێمی كوردستان.‏
‏٥- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یاسای وەبەرهێنان ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٠٦.‏
‏٦- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای رێكخستنی پشووە فەرمیەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٧- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەژمار كردنی پلەی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەرو ‏دكتۆرا) كە لە دەرەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا خزمەت دەكەن.‏
‏٨- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای مافەكانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە هەرێمی ‏كوردستان – عێراق.‏
‏٩- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەموار كردنی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران ژمارە (٣٩)ی ساڵی ‏‏١٩٧١.‏
‏١٠- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای سندوقی كۆمەك بە ئەوانەی تووشی شێرپەنجە (السرگان)، یان ‏نەخۆشییە گرانەكان بوونە.‏
‏١١- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری بڕیاری هەڵەشاندنەوەی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی ‏زانستی.‏
‏١٢- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای گۆڕانكاری لە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٠٨ی یاسای بەكرێدانی ‏خانووبەرە.‏
‏١٣- خستنەڕ‌وو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان.‏
‏١٤- خستنەڕ‌وو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای مووچەو دەرماڵەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی.‏
‏١٥- خستنەڕ‌وو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە هەرێمی كوردستان.‏
‏١٦- خستنەڕ‌وو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە پێشنیاری یاسای زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان.‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق