به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٩)ی ئاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٠/١١/١)

Jan 26, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٩)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە (٢٠١٠/١١/١) ‏دا بەم شێوەیە بێت:‏


‏١- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای قەرەبوو كردنەوەی راگیراوانی بێ پاساوی یاسایی لە ‏هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای خۆپیشاندان و كۆبوونەوە گشتییەكان لە هەرێمی ‏كوردستان – عێراق.‏
‏٣- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای مووچەو دەرماڵەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی.‏
‏٤- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە (9)ی ساڵی ‏‏2008 (یاسای هەموار ‏كردنی جێ بەجێ كردنی یاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە (87)ی ساڵی 1979).‏
‏٥- سوێند خواردنی یاسایی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان – عێراق.‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق