به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە (٢٠١٠/١٠/٢٦)

Jan 26, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٧)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٠/١٠/٢٦) ‏دا بەم شێوەیە بێت:‏


‏1 - بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دەستەی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمی ‏كوردستان ‏‏– عێراق.‏
‏2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای تایبەت بە دانانی جەژنی ئێزیدیەكان بە پشووی فەرمی لە هەرێمی ‏كوردستان – ‏عێراق.‏
‏3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای قەرەبوو كردنەوەی راگیراوانی بێ پاساوی یاسایی لە هەرێمی كوردستان – ‏عێراق.‏
‏4- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای خۆپیشاندان و كۆبوونەوەكانی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏                                                                                                                                                            ‏‏             ‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق