بەرنامەی کار
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٥)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی یەک شەممە (٢٠١٠/١٠/١٠) دا بەم شێوەیە بێت:
١- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دەستەی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای تایبەت بە دانانی جەژنی ئێزیدیەكان بە پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای قەرەبوو كردنەوەی راگیراوانی بێ پاساوی یاسایی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٤- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای خۆپیشاندان و كۆبوونەوەكانی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق