به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١٠/١٠/٦)

Jan 26, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٤)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٠/١٠/٦)‏دا بەم شێوەیە بێت:‏

١- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دەستەی باڵای كۆمسیۆنی ‏هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏

‏٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای تایبەت بە دانانی جەژنی ئێزیدیەكان بەپشووی فەرمی لە ‏هەرێمی كوردستان – عێراق.‏

‏٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای قەرەبوو كردنەوەی راگیراوانی بێ پاساوی یاسایی لە ‏هەرێمی كوردستان – عێراق.‏

‏٤- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای خۆپیشاندان و كۆبوونەوەكانی گشتی لە هەرێمی ‏كوردستان – عێراق.‏

‏                                                                                                                                                                             ‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق