به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢)ی ئاسایی ڕۆژی چوار شەممە (٢٠١٠/٩/٢٩)

Jan 26, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی کار

 بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە (٢٠١٠/٩/٢٩) ‏دا بەم شێوەیە بێت:‏

‏١- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای دەستەی باڵای كۆمسیۆنی ‏هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ‏‏– عێراق.‏
‏٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای تایبەت بە دانانی جەژنی ئێزیدیەكان بەپشووی فەرمی لە ‏هەرێمی كوردستان – ‏عێراق.‏
‏٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای قەرەبوو كردنەوەی راگیراوانی بێ پاساوی یاسایی لە ‏هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٤- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای خۆپیشاندان و كۆبوونەوەكانی گشتی لە هەرێمی ‏كوردستان – عێراق.‏

 

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق