بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢١)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١٢)ی نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە (٢٠١٠/٦/٢٩)دا بەم شێوەیە بێت:
١- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری بڕیاری تەرخانكردنی زیادەی بودجەی تایبەت بۆ ئەو قەزایانەی كە لەسەر دەستی رژێمی پێشووی عێراقی تووشی راگواستنی بەزۆرە ملێ بوون لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٢- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای وانە بێژی مامۆستایان لە قۆناغەكانی بنەڕەتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٣- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای تایبەت بە كورتە باڵاكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٤- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای پێشینەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٥- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای كۆچبەران و كۆچ پێكراوان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٦- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای چاككردنی مووچەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان.
٧- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای بەخاوەن كردنی خانووە بێ تۆمارەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٨- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
٩- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای دیكۆمێنت پارێزی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
١٠- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەمواركردنی دووەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەس و كاری شەهیدو ئەنفالكراوەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
١١- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری بڕیاری یەكخستنی چەند وشەو زاراوەیەك لە هەرێمی كوردستان.
١٢- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای سندوقی پاڵپشتی گەنجان لە هەرێمی كوردستان.
١٣- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای هەموار كردنی یاسای كاروباری شارستانی ژمارە (٦٥) لە ساڵی ١٩٧٢ی هەموار كراو لە هەرێمی كوردستان.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق