به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٩)ی ئاسایی ڕۆژی یەک شەممە (٢٠١٠/٦/٢٧)

Jan 26, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

بەرنامەی كار:‏

بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٩)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی یەک شەممە (٢٠١٠/٦/٢٧) ‏دا بەم شێوەیە بێت:‏

‏١- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای دەستەی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏ 
‏٢- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە بڕیاری تایبەت بە دانانی جەژنی ئێزدییەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٣-  خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای هەموار كردنی دووەمی یاسای ئەكادیمیای كوردی لە هەرێمی ‏كوردستان – عێراق.‏
‏٤- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٥- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای پرۆژە بچووكەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٦- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای كاری رێكخراوە ناحكومییەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٧- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای زانكۆ تایبەتیەكانی هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٨- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏٩- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای درێژەدان بە كار پێكردنی یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر ‏ژمارە (3)ی ساڵی 2006 لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏١٠- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای كار پێكردن بە یاسای پاراستنی بەكاربەر ژمارە (1)ی ساڵی 2010 ‏لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏١١- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.‏
‏١٢- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری یاسای خوێندنی كراوە لە هەرێمی كوردستان – عێراق.‏
‏١٣- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی حیسابی خیتامی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2009.‏

محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
 كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق