بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٦)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دا بەم شێوەیە بێت:
1- بەردەوام بوون لەسەر خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای یەكێتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (14)ی ساڵی 1993.
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق