بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (١٥)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی یەک شەممە(٢٠١٠/٦/٢٠)دا بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای دەستەی نەزاهەی گشتی لە هەرێمی كوردستان.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری درێژە پێدان بە كارپێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە (3)ی ساڵی 2006 لە هەرێمی كوردستان.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری یاسای كار پێكردن بە یاسای پاراستنی بەكاربەر ژمارە (1)ی ساڵی 2010 لە هەرێمی كوردستان.
4- رەوانە كردنی حیساباتی خیتامی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ لیژنەی پسپۆڕ.
5- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆە یاسای دەستەی پشكنین و كۆنتڕۆڵی جۆری لە هەرێمی كوردستان.
6- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری پرۆژە یاسای داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان.
7- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری پرۆژە یاسای نەهێشتنی لەشفڕۆشی لە هەرێمی كوردستان.
8- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پێشنیاری پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان.
9- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان.
10- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان.
11- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.
12- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژە یاسای هەموار كردنی یەكەمی یاسای یەكێتی ژووری بازرگانی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (14)ی ساڵی 199
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق