بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٧)ی ئاسایی خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١١)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە رێكەوتی ٢٠١٠/٥/٥ دا بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای پێشخستن و بووژاندنەوەی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای جێ بەجێ كردنی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2006 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
4- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای گرنگیدان بە گەنجان لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
5- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای گرنگیدان بە كەمئەندامان وخاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
6- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پەرلەمان ژمارە (43)ی ساڵی 1992 لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
7- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای پاراستنی ناوچە سەوزەكان و بە دارستان كردنی شارەكان لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
8- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای خوێندنی كراوە لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوەو ناردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بۆ وەرگرتنی رەئییان.
9- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای نەهێشتنی لەشفڕۆشی لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
10- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای پێشینەی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
11- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای ئاوەدانكردنەوەو هاوچەرخ كردنی گوندەكان لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
12- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای زیندانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
13- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای كاروباری ژینگە لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ژمارەی یاسایی لە ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە.
14- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشكەش كراوە.
15- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشكەش كراوە
محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال كەركووكی) فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا ئەرسەلان بایز ئیسماعیل
سەرۆكی پەرلەمانی سكرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی
كوردستان – عێراق كوردستان - عێراق كوردستان – عێراق