به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٢)ی نائاسایی ڕۆژی دوو شەممە (٢٠١٠/٢/٢٢)‏

Jan 23, 2025  |   بەرنامەی كار - خولی سێ 

 

بەرنامەی كار:‏
بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پێڕۆی ناوخۆی ژمارە (١)ی هەمواركراوی ساڵی ١٩٩٢ی ‏پەرلەمانی كوردستانی عێراق, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری درا دانیشتنی ژمارەی (٢)ی نائاسایی ‏خولی سێیەمی هەڵبژاردن لە كات (١٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی ( ٢٠١٠/٢/٢٢)دا بەم ‏شێوەیە بێت:‏

١- خستنە ڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمان، سەبارەت بە زانكۆ ئەهلیە داخراوەكان لە ‏هەرێمی كوردستانی عیراق.‏

‏٢- خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەی مووچەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان-عیراق.‏

‏٣- گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٠)ی هەرێمی كوردستان.‏

 

 

  • محەمەد قادر عەبدوڵا (د.كمال ‏كەركووكی)‏         فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا        ئەرسەلان بایز ئیسماعیل     
  • سەرۆكی ‏پەرلەمانی                           سكرتێری پەرلەمانی          جێگری سەرۆكی پەرلەمانی              
  •  كوردستان – عێراق                              كوردستان - ‏عێراق                 كوردستان – عێراق