بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٢٥) سێ شەممە رێكەوتی (٢٠٠٢/٦/٢٥)

Sep 10, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە 25 ی ئاسایی خۆی لە كات (11) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ‌ شەممە ڕێكەوتی 25/6/2002 بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی هەمواركردنی بڕیاری ژمارە (7) ی ساڵی 2001 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیاركراوە.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی هەمواركردنی یاسای ژمارە (10) ی ساڵی 2002 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشكەشكراوە.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق