4.jpg

پرۆسەی پێشكەشكردنی خوێندنی باڵا راگەیەندرا

Mar 29, 2023  |   خوێندنی باڵا 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانیاری دەربارەی ماوەی پێشکەشکردن، ئەنجامدانی پرۆسەی تاقیکردنەوە، دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بەپێی فەرمانێكی وەزاری ژمارە (5414)، كە لە رۆژی 29/3/2023 دەرچووە و وێنەیەكی دەست روانگەی پەی كەوتووە، تیایدا هاتووە، ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە (2023/4/2) تاکو (2023/5/18) دەستپێدەكات.
بەپێی خاڵی دووەمی نوسراوەكە، تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە (2023/5/29) سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ لە سەرجەم زانکۆکانی کوردستان دەستپێدەكات و لە كۆتا خاڵیشدا هاتووە، پرۆسەی خوێندن مانگی (9)ی (2023) دەستپێدەكات.