rupak.jpg

کامێراکانی پەڕلەمانی کوردستان قۆرغ کراون

Nov 25, 2020  |   بیروڕا 

روپاک ئەحمەد

 

ئـەم پەڕلەمانە ترسنۆکە و دەستەی سەرۆکایەتیەکەی ھەر بەوە نەوەستاون مایک قۆرغ بکەن و کلێشەی کۆبوونەوەکان تەنھا بە دڵی خۆیان بێت..
بەڵکو ئـێستا لە نوێترین کاریان ھەڵساون بە دواخستنی پەخشی کۆبوونەوەکان و تەواوی کۆبوونەوەکان زیاتر لە 10خولک لە دواوەیە،
ئـەم زانیاریانەمان لە ڕێگای ئـەو تیمەوە دەست کەوتوە کە دەستکاری پەخشی ڕاستەوخۆ پەڕلەمانیان کردوە.
دەستەی سەرۆکایەتی بەھاوکاری بەشی ڕاگەیاندنی پەڕلەمان لەترسی پەڕلەمانتارانی ئۆپزۆسیۆن تەنانەت ئـازادی ئـەوەش بە پەڕلەمانتارە ئـۆپزۆسیۆنەکان نادەن کە قسە و خەمی خەڵک بگەیننە ھۆلی پەڕلەمان، هاتوون پەخشیان دواخستوە بۆ ئـەوەی قسەی ھەر پەڕلەمانتاریک بەدڵیان نەبوو پەخشی نەکەن.
لە پەڕلەمانی کوردستان  و گەورەترین شوێنی 
یاسادانان کە کاری بەدواداچوونی کارەکانی حکومەتە کاری نایاسایی دەکرێت ڕێگری دەکرێت لە گوتنی حەق و ڕاستیەکان.