بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (21) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(11) ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 29\11\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی جوتیارانی هەرەوەزی كە پێشنیار كراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق