0031.jpg

پرۆژه‌ی چاودێری‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ره‌وشی خوێندنى باڵا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (نامه‌یه‌كی‌ كراوه‌ بۆ به‌ڕێز وه‌زیری‌ خوێندنى باڵا)

Jul 22, 2014  |   پرۆژەکانی پەی لە بواری خوێندنی باڵا 

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوونی‌ وه‌زیر نوێی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرد، سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌ش پیكهاتبوو له‌ راپۆرتێك كه‌ وه‌ك نامه‌ی پیرۆزبایی‌ له‌ 22 ى ته‌موزى 2014 له‌ هۆڵى هوتێل چوارچرا له‌ شارى هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ مامۆستایانى زانكۆ و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌لى مه‌ده‌نى و ژماره‌یه‌ك له‌ راگرى كۆلێژ و سه‌رۆكى زانكۆكان و كه‌سانى پسپۆر و شاره‌زاى بواره‌كه‌ و میدیاكاران، ئاراسته‌ی‌ به‌رێز (د.یوسف گۆران) وه‌زیری‌ خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى كرا، له‌نامه‌كه‌دا وه‌زیرى خوێندنى باڵا له‌ (140) گرفتی‌ ره‌وشی زانكۆكان ئاگادار كرابووه‌ و داوای لێ‌ كرابوو كه‌ هه‌وڵی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن ئه‌و قه‌یرانانه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌رۆكی خوێندنى باڵایان گرتووه‌.

وه‌زیری له‌ مه‌راسیمی‌ پێشكه‌ش كردنی‌ نامه‌كه‌دا به‌ڵێنی‌ دا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گرفتانه‌ بكات كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ى ئینستتیوتى په‌ی دا هاتوون .

بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ كلیك له‌م (pdf)ه‌، یاخود كلیك لێره‌ بكه‌...


پرۆژه‌ی چاودێری‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ره‌وشی خوێندنى باڵا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (نامه‌یه‌كی‌ كراوه‌ بۆ به‌ڕێز وه‌زیری‌ خوێندنى باڵا)