بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٥٥) پێنج شەممە رێكەوتی (٢٠٠٤/١٢/٩)

Nov 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (55) ی خولی گواستنەوە لە كات (10 ) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژیپێنج شەممە ڕێكەوتی 9/12/2004بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕووی دەستلەكاركێشانەوەی ڕێزدار (د.برهم احمد صالح) لە سەرۆك وەزیرانی ئیدارەی سلێمانی.
2- تەكلیف كردن و متمانە دان بە بەڕێز (عمر فتاح) بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی ئیدارەی سلێمانی و جێگرەكەی بەڕێز (عماد احمد سیفور) .
3- دانانی ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز ( صلاح محمود عبدالله علاف) بە ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ.
4- دانانی ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز (عبداللطیف مولود عبدالكریم) بە ئەندامی لیژنەی شارەوانی و گەشت و گوزار.
5- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای یەكەم هەمواركردنی یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2003( یاسای فڕۆكەخانەی مەدەنیی هەولێر).
6- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای دەزگای فڕۆكەخانەی سلێمانی مەدەنیی نێودەوڵەتی.
7- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای شەشەم هەمواركردنی یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 3 ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو لە بەشی یەكەمی دانیشتنەكەدا.
8- گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای شەشەم هەمواركردنی یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 3 ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو لە بەشی دووەمی دانیشتنەكەدا.

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                          د. كمال عبدالكریم فٶاد                                 د.ڕۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری  ئەنجومەنی نیشتمانیی                    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                            كوردستانی- عێراق                                      كوردستانی- عێراق