بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٥٣) چوار شەممە رێكەوتی (٢٠٠٤/١١/١٧)

Nov 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (53) ی خولی گواستنەوە لە كاتی (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 17/11/2004بەم شێوەیە بێت:
1- وە بەرچاوخستنی نوسراوی ژمارە (2149) ی ڕۆژی 2/11/2004 ی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی قبوڵكردنی ئەندامێتی ئەم دوو یەدەگەی لیستی هەڵبژاردنەكانی خۆی لە پەرلەمانی كوردستانی عێراقدا:
- عبداللطیف مولود عبدالكریم ببێ‌ بەئەندامی پەرلەمان و جێگای ئەندامی خانەنشین مەلا هادی خچر بگرێتەوە.
- صلاح محمود عبدالله علاف ببێ‌ بە ئەندامی پەرلەمان و جێگای ئەندامی خانەنشین یوسف جمیل میران بگرێتەوە.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی هەمواركردنی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 1992 ی هەمواركراو (یاسای هەڵبژاردنی سەرۆكی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد).
4- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای ژمارە 1ی هەمواركراوی ساڵی 1992 (یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق).

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.كمال عبدالكریم فٶاد 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق