بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٥٢) چوار شەممە رێكەوتی (٢٠٠٤/١١/١٠)

Nov 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (52) ی خولی گواستنەوە لە كاتی (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 10/11/2004بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆكردنێكی گشتی لەسەر ئەو بنەما و حوكمە سەرەكییانەی یاسای ژمارە 1 ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق بنیاتی نابوو.
2- وەبەرچاوخستنی داوای هەریەكە لە ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێزان مەلا هادی خچر و یوسف جمیل میران بۆخانەنشینكردنیان.

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                                 د. ڕۆژ نوری شاوەیس                                  د. كمال عبدالكریم فٶاد 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                           جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                                   كوردستانی- عێراق                                     كوردستانی- عێراق