بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٥٠) سێ شەممە رێكەوتی (٢٠٠٤/١٠/١٢)

Nov 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (50) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی12 /10/2004بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای هەمواركردنی دووەمی یاسای سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی كوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1999.
2- خستنە ڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی بڕیاری ڕاگرتنی بڕیاری ژمارە 7 ڕۆژی 11/8/1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای هەڵاوێردنی سزای جەریمەكانی دژ بە ئافرەتی بە شوو لە حوكمی ماددەی (144) ی یاسای ژمارە (111) ی ساڵی 1969.
4- خستنە ڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای حوكمی هاندانی خۆكوژی.
5- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی بڕیاری ڕاگرتنی كاركردن بە فەرمانی كۆماری ژمارە (599) ی ساڵی 1978.

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                                 د. ڕۆژ نوری شاوەیس                                  د. كمال عبدالكریم فٶاد 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                           جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                                   كوردستانی- عێراق                                     كوردستانی- عێراق