بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٤٩) سێ شەممە رێكەوتی (٢٠٠٤/١٠/٥)

Nov 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (49) ی خولی گواستنەوە لە كاتی (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی سێ‌ شەممە ڕێكەوتی 5/10/2004بەم شێوەیە بێت:
1- تازەكردنەوەی یادی ڕاگەیاندنی فیدڕاڵیەت و یەكگرتنەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری دانانی ڕۆژی 22 ی كانوونی دووەمی هەموو ساڵێك كەڕۆژی جمهورریەتی كوردستانی لە مهاباد بە ڕۆژی پێشمەرگە.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری (ڕاگرتنی كاركردن  بە فەرمانی كۆماری) ژمارە 599 ی ساڵی 1978.
4- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی (یاسای ڕێكخستنی وەكالەتە بازرگانییەكان لەهەرێمی كوردستان).
5- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری ڕاگرتنی بڕیاری ژمارە (7) ڕۆژی 11/8/1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان.
6- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای هەڵاوێردنی سزای جەریمەكانی دژ بە ئافرەتی بە شوو لە حوكمی ماددەی 144 ی یاسای ژمارە 111 ی ساڵی 1969.
7- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای حوكمی هاندانی خۆكوژی.
8- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیازی پەرلەمان بۆ بڕیاری قەدەغەكردنی گۆڕینی كێڵگەكان و شوێنە سەوزەكان بۆ نیشتەجێبوون.
9- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای هەمواركردنی دووەمی یاسای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان ژمارە 4ی ساڵی 1998.
10- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای هەمواركردنی دووەمی یاسای سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی كوردستان ژمارە (1) ی ساڵی (1999).

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                                 د. ڕۆژ نوری شاوەیس                                  د. كمال عبدالكریم فٶاد 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                           جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                                   كوردستانی- عێراق                                     كوردستانی- عێراق