بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (48) ی خولی گواستنەوە لە كاتی (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 28/9/2004بەم شێوەیە بێت:
1- متمانەدان بە بەڕێز (د.اختر نجم الدین شمس الدین) ببێ بە وەزیری فێركردنی باڵا بۆ ئیدارەی سلێمانی و سوێندی یاساییش بخوات.
2- ا- دانانی ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز (عبدالكریم ابوبكر) بە ئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی.
ب- دانانی ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز (حسن عبدالكریم زمان) بەئەندامی لیژنەی كاروباری یاسایی.
ج- لابردنی ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز ( عیدو بابە شیخ) لە ئەندامێتی كاروباری یاسایی و دانانی بەئەندامی لیژنەی تەندروستی وكاروباری كۆمەڵایەتی.
د- دانانی ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز( نجاة یاسین) بەئندامی لیژنەی پەروەردەو فێركردنی باڵا.
ه - لابردنی ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز ( مصطفی قادر محمود) لە ئەندیمێتی لیژنەی پەیوەندییەكانو دانانی بە ئەندامی لیژنەی ئەشغال وئاوەدانكردنەوە.
و- لابردنی ئەندامی ئەنجومەن بەڕێز( نهلة محمد سعدالله) لە ئەندامێتی لیژنەی ئەشغاڵ و ئاوەدانكردنەوە ودانانی بە ئەندامێتی لیژنەی پەیوەندییەكان.
3- خستنەڕوو گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای دەستەی گشتی نەوت و غاز و پیترۆكیمیاییەكان.
4- خستنە ڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای دەزگای گشتی گەشت و گوزار لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
5- خستنەڕوو گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای هەیئەتی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبداللە د. ڕۆژ نوری شاوەیس د. كمال عبدالكریم فٶاد
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق