بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (47) ی خولی گواستنەوە لە كاتی (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 22/9/2004 بەم شێوەیە بێت:
1- بەرچاوخستنی داواكاریی ژمارە (1556) ی ڕۆژی 26/8/2004 ی لیستی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كە خۆی خاوەنی لیستی زەردە لە بارەی پاڵاوتنی ئەم زاتانەی خوارەوە بۆ پڕكردنەوەی كورسییە ژۆڵەكانی لە فراكسیۆنەكەی خۆیدا:
ا- پاڵێوراو ( عبدالكریم ابوبكر) لە جێگای ئەندامانی پەرلەمان خوالێخۆشبوو (محمد سعید یعقوبی).
ب - پاڵێوراو (نەجاة یاسین) لە جێگای ئەندامی پەرلەمانی خوالیچخۆشبوو ( ابراهیم عبدالقادر دۆغرەمەچی).
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای دەزگای گشتی گەشتو گوزار لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
3- خستنەڕوو گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای هەیئەتی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی عێراق.
4- خستنەڕووگفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای دووەم هەمواركردنی یاسای ژمارە (14) ی هەمواركراوی ساڵی (1992) ی دەسەڵاتی دادوەری.
فرست احمد عبداللە د. ڕۆژ نوری شاوەیس د. كمال عبدالكریم فٶاد
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق