بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (46) ی خولی گواستنەوە لە كاتی (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی (7/8/2004) بەم شێوەیە بێت:
1- خستنەڕوو گفتوگۆكردنی یاسای خانەنشینی كەسانی خاوەن پلەی تایبەت و بەڕێوبەرە گشتییەكان.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای دەستەی گشتی نەوتو غازو پیتڕۆكیمیاییەكان.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای هەیئەتی تایبەتی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی عێراق.
4- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای دووەم هەمواركردنی یاسای ژمارە (14) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی دەسەڵاتی دادوەری.
5- خستنەڕوو گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای یاسای سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی ژمارە 1 ی سالی 1999.
6- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای هەمواركردنی دووەمی یاسای ڕۆژنامەنووسان ژمارە 4 ی ساڵی 1998 هەمواركراو لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
كاكە ڕەش محمد نقشبندی د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق