بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (45) ی خولی گواستنەوە لە كاتی (45) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 24/7/2004بەم شێوەیە بێت:
1- پێدانی متمانە بە پێنج وەزیری نوێ لەسەر داوای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە (1491) لە 22/7/2004 كە بریتین لە بەڕێزان:
- سەركیس ئاغاجان مامندو – جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووری.
- بارزان محسن حمد امین دزەیی – وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار.
- سامی فتاح عبداللطیف (سامی شۆڕش) – وەزیری ڕۆشنبیری.
- نازەنین محمد وسو - وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن.
- فلاح مصطفی بكر- وەزیری هەرێم.
- ئازاد عزالدین مەلا – وەزیری كشتوكاڵ و ئاودێری.
2- خستنەڕوو گفتوگۆكردنی پرۆژەی یاسای یەكەم هەمواركردنی یاسای خانەنشینی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان ژمارە 13 ی ساڵی 1999.
3- خستنەڕوو گفتوگۆكردنی یاسای خانەنشینی كەسانی خاوەن پلەی تایبەت و بەڕێوبەرە گشتییەكان.
4- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی كوردستان ژمارە 1 ی ساڵی 1999.
5- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای هەمواركردنی دووەمی یاسای ڕۆژنامەنووسان ژمارە 4 ی ساڵی 1998 هەمواركراو لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
كاكە ڕەش محمد نقشبندی د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق