بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (44) ی خولی گواستنەوە كاتی (9) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی4/7/2004 بەم شێوەیە بێت:
1- سوێندخواردنی بەڕێز (عمر فتاح حسین) بە جێگری سەرۆك وەزیران لە ئیدارەی سلێمانی.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای یەكەم هەمواركردنی یاسای خانەنشینی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان ژمارە (13) ی ساڵی 1999.
3- خستنەڕوو گفتوگۆكردنی یاسای خانەنشینی كەسانی خاوەن پلەی تایبەت و بەڕێوبەرە گشتییەكان.
فرست احمد عبداللە د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق