بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٤٣) شەممە شەممە رێكەوتی (٢٠٠٤/٦/١٩)

Nov 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (43) ی خولی گواستنەوە كاتی (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 19/6/2004 بەم شێوەیە بێت:
1- دانانی د. قیس دیوالی لە لیژنەی كاروباری ناوخۆ.
2- دانانی (حسن عبدالكریم زەمان) لە لیژنەی مافی مرۆڤ لە جێگای شەهید ( محمد عباس عولا(شاخەوان).
3- دانانی (عبدالله عمر بابەكر) لە لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە جێگای نەوشیروان فٶاد معروف مەستی.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پرۆژەگەلی ئەم یاسایانەی خوارەوە:
- پرۆژەی یاسای چوارەم هەمواركردنی یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (1992) ی هەمواركراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
- پرۆژەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن.
- پرۆژەی یاسای وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستانی عێراق.
- پرۆەی هەمواركردنی یاسای ژمارە (4) ی ساڵی (1992) ی وەزارەتی پیشەسازی و ووزە.
- پرۆژەی یاسای دەزگای گشتی هەڵگرتنەوەی مین لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.
- پرۆژەی یاسای ئیلغاكردنی یاسای ژمارە (9) ی ساڵی (2000) و دووبارە دابڕینی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگری مەدەنیی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارو دووبارە بەستنەوەیان بە وەزارەتی ناوخۆوە.
- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی.
- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری.
- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای ژمارە 12 ی اڵی 1993 ی فێركردنی باڵاو لێكۆڵینەوەی زانستی.
- پرۆژەی یاسای (ڕۆژی دایكان) لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.
- پرۆژەی یاسای تایبەت بە گەنكردنی (اختیار) ئەوانەی داوای ئیجازەی شوفێری دەكەن.
- پرۆژەی یاسای خانەنشینیی كەسانی خاوەن پلەی تایبەت و بەڕێوبەرە گشتییەكان.
- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای سەندیكای هونەرمەندان.
- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای سەندیكای دەرمانسازان.

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                          د. كمال عبدالكریم فٶاد                                 د.ڕۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری  ئەنجومەنی نیشتمانیی                    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                            كوردستانی- عێراق                                      كوردستانی- عێراق