بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (42) ی خولی گواستنەوە لە كات (4) ی پاش نیوەڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 17/6/2004 شێوەیە بێت:
خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەگەلی ئەم یاسایانەی خوارەوە:
1- پرۆژەی یاسای چوارەم هەمواركردنی یاسای ژمارە (3) ی ساڵی (1992) ی هەمواركراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
2- پرۆژەی یاسای وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن.
3- پرۆژەی یاسای وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستانی عێراق.
4- پرۆژەی هەمواركردنی یاسای ژمارە (4) ی ساڵی 1992 ی وەزارەتی پیشەسازی ووزە.
5- پرۆژەی یاسای دەزگای گشتیی هەڵگرتنەوەی مین لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
6- پرۆژەی یاسای ئیلغاكردنی یاسای ژمارە (9) ی ساڵی 2000 و دووبارە دابڕینی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگری مەدەنیی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارو دووبارە بەستنەوەیان بە وەزارەتی ناوخۆوە.
7- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی.
8- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری.
9- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای ژمارە 12 ی اڵی 1993 ی فێركردنی باڵاو لێكۆڵینەوەی زانستی.
10- پرۆژەی یاسای (ڕۆژی دایكان) لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.
11- پرۆژەی یاسای تایبەت بە گەنكردنی (اختیار) ئەوانەی داوای ئیجازەی شوفێری دەكەن.
12- پرۆژەی یاسای خانەنشینیی كەسانی خاوەن پلەی تایبەت و بەڕێوبەرە گشتییەكان.
13- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای سەندیكای هونەرمەندان.
14- پرۆژەی یاسای هەمواركردنی یاسای سەندیكای دەرمانسازان.
فرست احمد عبداللە د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق