بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٤١) پێنج شەممە رێكەوتی (٢٠٠٤/٣/٤)

Nov 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (41) ی خولی گواستنەوە كاتی (12) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 4/3/2004 بەم شێوەیە بێت:
1- سوێند خواردنی بەڕێز (نەوشیروان فٶاد معروف مەستی ) بۆ پۆستی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە - ئیدارەی سلێمانی.
2- متمانەدان بە بەڕێز (د.محمد احمد مصطفی گەزنەیی) بۆ پۆستی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی- ئیدارەی سلێمانی.
3- دانانی بەڕێز (حسن عبدالكریم زمان بەرزنجی) بە ئەندامی پەرلەمان لە جێگای شەهید محمد عباس عولا( شاخەوان).
4- دانانی بەڕێز (عبدالله عمر بابەكر) بە ئەندامی پەرلەمان لە جێگای (نەوشیروان فٶاد معروف مەستی).
5- دانانی بەڕێز (د. قیس دیوالی سعید دۆسكی) بە ئەندامی پەرلەمان لە جێگای بەڕێز خوالێخۆشبوو (سفر محمد حسین).
6- گفتوگۆكردنی یاسای هەڵسوڕاندنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی گواستنەوە( دستوری كاتی).

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                          د. كمال عبدالكریم فٶاد                                 د.ڕۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری  ئەنجومەنی نیشتمانیی                    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                            كوردستانی- عێراق                                      كوردستانی- عێراق