بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٤٠) پێنج شەممە رێكەوتی (٢٠٠٤/٢/٥)

Nov 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (4) ی خولی گواستنەوە كاتی (11) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە 5/2/2004 بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیازی یاسای پێشكەشكراو لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی دەربارەی (كاركردن بە یاسای باری كەسایەتی ژمارە (188) ساڵی 1959 هەمواركراو) لە هەرێمی كوردستان.
2- گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسایی (دەربارەی كاركردن بە یاسای باری كەسایەتی ژمارە (188) ساڵی 1959 هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان) دوای بەرچاوخستنی ڕای لیژنە پەیوەندیدارەكان و دەنگدان لە سەری.

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                          د. كمال عبدالكریم فٶاد                                 د.ڕۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری  ئەنجومەنی نیشتمانیی                    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                            كوردستانی- عێراق                                      كوردستانی- عێراق