بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (38) ی خولی گواستنەوە لە كات (1) ی پاش نیوەڕۆ ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 21/11/2003بەم شێوەیە بێت:
1- ڕێوڕەسمی ئیمزاكردنی دەورو تەسلیمی پرۆژەكانی سەر بەبەرنامەی (نەوت بەرامبەر بە خۆراك) لە نێوان ڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەردوو ئیدارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
فرست احمد عبداللە د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق