بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (37) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 25/10/2003بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی وەستاندنی كار بە ماددە (3) بڕگە (و) لەیاسای هاتوچۆی ژمارە (48) ی ساڵی 1971 ی هەمواركراو, كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیاركراوە.
2- گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژەی درێژكردنەوەی خولی دیاریكراوی هەر سەندیكاو كۆمەڵەو ڕێكخراوێك بۆماوەی یەك ساڵ لە ڕۆژی كۆتایی هاتنی خولەكەیەوە.
3- بەردەوامبوونی گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی ئێستا.
فرست احمد عبداللە د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق