بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (35) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 11/10/2003بەم شێوەیە بێت:
1- گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژەی پێشكەشكراو لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان تایبەت بەخەرجكردنی مووچەو دەڕماڵە لە ماوەی مۆڵەتی دایكایەتی و منداڵبوون.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی درێژكردنەوەی خولی دیاریكراوی هەر سەندیكاو كۆمەڵەو ڕێكخراوێك بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ڕۆژی كۆتایی هاتنی خولەكەیەوە.
3- گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر بارودۆخی ئێستا.
كاكە ڕەش محمد نقشبندی د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق