بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (33) ی خولی گواستنەوە لە كات (11) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 25/9/2003بەم شێوەیە بێت:
1- پێدانی متمانە بە 3(سێ) وەزیری نوێ لەسەر داوای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیدارەی سلێمانی ژمارە (2916) ڕۆژی 22 ی حوزەیرانی 2003 كە بیریتن لە :
أ- (د.شەونم عبدالقادر محی الدین) بۆپۆستی وەزارەتی پەروەردە.
ب- (شنۆ لەتیف محمود) بۆ پۆستی كارو كاروبای كۆمەڵایەتی.
ج- (پەروین بابەكر حەمە ئاغا) بۆ پۆستی وەزارەتی پیشەسازی و وزە.
2- خوێندنەوەی بروسكەی ئامادەكراو لەسەر بڕیاری كۆبوونەوەی پەرلەمان ڕۆژی 27/8/2003.
3- گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژەی ڕاگرتنی چەند ماددەیێك لەیاسای سزای عێراقی ژمارە (111) ی ساڵی 1969 ی هەمواركراو.
4- گفتوگۆكردن و بڕیاردان لەسەر پرۆژەی ڕاگرتنی چەند ماددەیێك لە یاسای (أصول المحاكمات الجزائیة العراقي) ژماری (23) ی ساڵی 1971 ی هەمواركراو.
5- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی پێشكەشكراو، لە لایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، تایبەت بە خەرجكردنی مووچەو دەرماڵە، لە ماوەی مۆڵەتی دایكایەتیی و منداڵبوون.
كاكە ڕەش محمد نقشبندی د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق