بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (32) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی 27/8/2003بەم شێوەیە بێت:
1- ناردنی بروسكەی پیرۆزباییبۆ ئەنجومەنی حوكمی كاتی لە بەغدا.
2- دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (طارق جامباز) لە لیژنەی هەڵبژاردن لە جیاتی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالكریم حاجی كاكە حەمە).
3- گفتوگۆكردن لەسەر ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ناوچەی كەركووك.
4- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی ڕاگرتنی چەند ماددەیێك لە یاسای سزای عێراقی.
5- گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەی ڕاگرتنی چەند ماددەیەك لە یاسای (أصول المحاكمات الجزائیة).
كاكە ڕەش محمد نقشبندی د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق