بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (31) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 26/8/2003بەم شێوەیە بێت:
1- بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەر پێشنیارزی دانانی سكرتێرێكی كاتی بۆ ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق لەبەر ئەوەی سكرتێری ئەصلی ئەرك و فرمانی ڕەسمی پێ سپێردراوە لە دەرەوەی هەرێم.
2- بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەر پێشنیازی ئاڕاستەكردنی بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ئەنجومەنی حوكم.
3- بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەر پێشنیازی ڕاگرتنی چەند ماددەیەك لە یاسای سزاكانی عێراقی.
4- بەرچاوخستن و گفتوگۆ لەسەر ڕاگرتنی چەند ماددەیەك لە یاسای ئوسوڵی دادگایی كردنە سزاییەكانی عێراق.
فرست احمد عبداللە د. كمال عبدالكریم فٶاد د. ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق