بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (30) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 8/10/ 2003 بەم شێوەیە بێت:
1- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی گواستنەوە لە عێراقدا, هەروەها هەڵوێستی ئەنجومەن بەرامبەر بە ئیدارەی كاتی (CPA).
2- بەرچاوخستن و گفتوگۆكردن لەسەر هەڵوێستی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان بەرامبەر بە ئەنجومەنی حوكم لە عێراقدا.
3- بەرچاوخستنی پێشنیازی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن دەربارەی بەرفراوانكردنی لیژنەی كاتی ئامادەكردنی هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان.
فرست احمد عبداللە د. ڕۆژ نوری شاوەیس د. كمال عبدالكریم فٶاد
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق