بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (26) ی خولی گواستنەوە لە كات (11) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی9 /6/2003 بەم شێوەیە بێت:
1- پەیڤی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق.
2- پەیڤی ڕێزدار مسعود بارزانی .
3- پەیڤی ڕێزدار مام جەلال تاڵەبانی.
4- پەیڤگەلی دۆستە ڕزگاركەرەكان.
5- پەیڤگەلی حزب و كەسایەتییە نیشتیمانییەكانی عێراق.
فرست احمد عبداللە د. كمال عبدالكریم فٶاد د.ڕۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق