بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٢٤) دوو شەممە رێكەوتی (٢٠٠٣/٥/١٢)

Oct 5, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (24) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 12/5/2002 بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیێكی تایبەت بە سەندیكای پارێزەرانی كوردستانی – عێراق.
2- خستنەڕوو گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی بڕیارێكی تایبەت بە هێزی پاراستنی ئاشتی (PMF) لە كوردستاندا.
3- خستنەڕووگفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی بڕیارێكی تایبەت بە سڕینەوەی ئاسەواری سیاسەتی بە عەرەبكردن لەكوردستاندا.
4- خستنەڕوو گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی بڕیارێك بۆ ئەوەی كە ڕۆژی ئازادكردنی عێراق بكرێت بە پشووی ڕەسمی لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.
5- خستنەڕوو گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی بڕیارێكی تایبەت دەربارەی دیاریكردنی چارەنووسی یاسایی دەست و پێوەندەكانی ڕژێمی دیكتاتۆری پێشوو.

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                                د. كمال عبدالكریم فٶاد                                د.ڕۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی                         جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                                   كوردستانی- عێراق                                     كوردستانی- عێراق